أعُوذُ بِاللِّه مِنَ الشَّیطانِ الرَّجِیمِ
﴿مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَـىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا﴾
صدق الله العظیم
له‌و ڕۆژه‌ی که گزینگی خۆری ئایینی پیرۆزی ئیسلام، له کوردستانی ئێمه سه‌ری ھه‌ڵدا و تاریکایی ژیانی ڕۆشن کرده‌وه، له ھه‌موو چیا و پێ ده‌شت و له که‌ناری ھه‌موو کانییه‌ک، به‌رده نوێژێ بۆ خواپه‌ره‌ستی دانرا و له گوند و شاره‌کانیش، مزگه‌وتێ ساز کرا و باشترین ڕۆڵه‌کانی ئه‌م وڵاته بوونه‌ته پێشه‌وا و ڕێبه‌ری ئایینی خه‌ڵک.
مامۆستایانی ئایینی ھه‌موو کات خه‌مخۆری خه‌ڵک بوون و بوونه‌ته پاسه‌وانی مرۆڤایه‌تی و له یه‌که‌م چرکه‌ساتی له دایکبوونه‌وه تا کۆتا ساتی ژیان، به بانگوتن و ناونیان و به‌شداری له باقی ڕێ‌وڕه‌سمه‌کانی دیکه‌ی ژین وه‌کوو ژن‌ماره‌کردن و پرسه و سه‌ره‌خۆشی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و ئیختلافی خه‌ڵکی... ھتد، ھاوڕێی و ھاوه‌ڵی خه‌ڵک بوون.
به پێی ئه‌و وانه‌ی که له قورئانی پیرۆز و پێشه‌واکه‌یان، حه‌زره‌تی محمد المصطفی (د.خ) فێر بوون، به بێ ھیچ پاداشت و به بێ به‌رانبه‌ر له خزمه‌ت گه‌ل و نیشتماندا بوون. کاتێکیش به‌ڵا و موسیبه‌ت ڕووی له وڵات کردووه، یه‌که‌م که‌س بوون و ھه‌ن، که سینه‌ی خۆیان کردووه‌ته قه‌ڵغان له به‌رانبه‌ری نه‌یاران و دژمنانی گه‌ل و وڵات. بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی «ڕه‌بێعی»، به په‌روه‌رده‌کردن و پێگه‌یاندنی چه‌ن که‌سایه‌تی گه‌وره و ناودار جێ ده‌ستیان له‌م خاکه‌دا ڕوون و ئاشکرایه. مامۆستا مه‌لا مه‌نسوور ڕه‌بیعی، برای مامۆستای زانا و عارفی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا «مه‌لا محه‌ممه‌دی ڕه‌بێعی»یه. ئه‌م به‌ڕێزانه، له دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ئه‌م نیشتمانه بوون که جێ په‌نجه‌ی خزمه‌تگوزارییان له بواری ئایینی و کلتووری و که‌له‌پووری ڕوون و دره‌وشاوه‌یه. به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره، ھه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا مه‌نسوور ڕه‌بیعی‌مان پێگه‌یشت و بووه ھۆی خه‌م و په‌ژاره.
ئێمه به‌ناوی ھه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له پارێزگای کوردستان، پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی موسوڵمان و به‌شه‌رفی کوردستان و به‌تایبه‌تیش بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی «ڕه‌بێعی» ده‌که‌ین. له خوای میری مه‌زن بۆ ئه‌و مامۆستا کۆچکردووە، لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگار و فیرده‌وسی ئه‌علا خوازیارین. بۆ خزم و که‌س و به‌جێماوانیش سه‌بر و ئۆقره و خۆڕاگری داواکارین.
انّا للّه وَ إِنَّا إِلَیه راجِعُونَ
اللَّھُمَ اغْفِرْ لَنَا وَ لَهُ وَارْفَعْ دَرَجاتِهِ وَاحْشُرْەُ مَعَ النَّبِییِّنَ وَ الصِّدِّیقِیینَ وَ اسْکَنْهُ فِی جَنَّاتِ الفِردَوْسِ ... آمین
پێوه‌ندییه گشتیه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ـ پارێزگای کوردستان
19 سه‌رماوه‌زی 1404ی ھه‌تاوی

بۆچوونه‌کان